همه عکس ها و کلیپ های ڤیگن در اینستاگرام

loading...
بۆ کالسیۆم پێویستت بە شیری مانگا نییە. ببە بە #ڤیگن
. ڤیتامین (ب دوازدە) و (پۆتاسیۆم) بۆ جەستە پێویستن و دابین نکردنیان دەبێتە هۆی نەخۆشی، بەڵام وەرگرتنیان لەم دو خۆراکە، زیانی زۆرتر لە سودەکەیەتی. ڤیگنەکان بۆ دابین کردنی (ب دوازدە) دەتوانن تەواوکەر بە کار بێنن کە لە ئێستۆری چۆنیەتی دابین کردنی دانراوە.
. ئێمە ئەگەر دژی توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵەکانین. دەبێت دژی توندوتیژی بەرامبەر هەمویان بین. خواردنی گۆشت پێویست نییە. هەمو خۆراکی پێویستی جەستە لە ڕووکەکان دەس دەکەوێت.
ڕاگرتنی ئاژەڵان لە شوێنێک بە ناوی باخچەی ئاژەڵان و پارە بەدەسهێنان پێی یان بۆ بینینی ئاژەڵان بۆ کات بەسەر بردن، نمونەی نەرینی بەکارهێنانی ئاژەڵانە. لەوانەیە ئێوە بڕواتان وایە ئەگەر شوێنەکەیان باش بێت و خواردن و ئاوی پێویستیان پێ بدرێت کێشەی نییە. بۆ هەست کردن بە حاڵی ئەو ئاژەڵانە کە ناتوانن بلێن ئەمە بەندیخانەیە، خۆتان بێننە بەرچاوتان کە پێتان دەڵێن دەبێت لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە تا کۆتایی تەمەنتان بمێننەوە. باشترین باخچەی ئاژەڵان ژینگەی ئاژەڵان و ئەو شوێنەیە کە بۆ خۆیانە، نەک چوارچێوێکی بەسراو. . مەچۆ بۆ باخچەی ئاژەڵا.
لە وڵاتی چین، ساڵانە چوار ملیۆن گوێدرێژ بە پێی بڕوایێکی مێژویی و کەلتوری دەکوژرێت، ئەوان بڕوایان ئەوەیە دروسکردنی دەرمانێک بە کوڵاندنی پێستی گوێدرێژ پیاوەکان بە هێز دەکات و ئافرەتەکان وەکو شازادە لێ دەکات. . هەڵە هەر هەڵەیە تەنها کەلتورەکان جیاوازن.
ڤیگن چالاکترین جوڵاندنەوەی سەدەی بیست و یەکەمە.
. بە بون بە ڤیگن، درەختەکان، دارستانە بارانیەکان، ژینگەی کێوی و زەوی، لە تیاچون رزگار دەکرێت. - . “ . , , . .”- -
. شیری مانگا بۆ بیچووەکەیە. ئێمە بە بێ شیر و ماست نامرین. . " , , . , ' , ' . ' . ' , , ' . . , , , . . . . . , ' , ." - . 📸: " " / . - / . . . -
. نەوەکو شیری دایکی بخوات. ئەو شیرە بۆ ئێمەیە. واز بێنە لە خواردنی شیر و ماست و پەنیر. ببە بە ڤیگن.
👈👈👈 تا ئەو کاتەی کە برگری ڤیگن و ڕیستورانتی ڤیگن بێنە کوردستان، کە بەدڵنیاییەوە بەم زووانە دەبێت، دەتوانن خۆتان لە ماڵەوە برگر دروس بکەن بە ئاسانترین شێوە و تامێکی خۆش. . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # # ‌
. داکیومینتاری یەکێکی دیکە لەو داکیومێنتاریانەیە کە دەبێت هەموو کەس بیبینێت. بە بینینی، مانای ڕاستەقینەی ژینگە پارێزی بۆتان دەردەکەوێت و بە ڕوونی دەریخستوە کە پیشەسازی گۆشت و شیر چ زیانێکی لە ژینگە داوە و بە نەخواردنی ئەو بەرهەمانە چۆن دەتوانین گۆی زەوی لە مەترسی تیاچون ڕزگاربکات و هەروەها دەریدەخات کە ڕێکخراوە ژینگە پارێزیە جیهانیەکان بۆچی باسی ئەم بابەتە ناکەن. دەتوانن لە کەناڵی تلیگرامی کورستان ڤیگنز بە زمانی ئینگلیزی وژێرنووسی عەرەبی یان زمانی فارسی ببینن. لینک لە بیو دانراوە. ./
. نەسیم کێ بو؟ نەسیم کچێکی بە ڕەگەز ئێرانی بوو کە لە منداڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەڕۆن بۆ ولایەتە یەکگرتووەکان و لەوێ گەورە دەبێت. چالاکوانی ڤیگنیزم بوو و لە ماڵەوە بە تەنها ڤیدۆی لەسەر بابەتەکانی ڤیگن و کێشە کۆمەڵایەتیەکان درووس دەکرد و لە ئینستاگرام و یوتیوب بڵاوی دەکرتوە. باسی چۆنیەتی بوونی سیستەمێکی جیهانی کە ناهێڵێت خەڵکی ڕاستیەکان ببینێت و ئەمانەی بە شێوەیێکی بێ پەردە باس دەکرت و بوە هۆی ئەوە کە زۆرکەس بە شێت ناوی ببن، بەڵام لە ڕاستیدا زۆربەی قسەکانی حەقیقەت بوو. لە ئاخیر ڤیدیۆکانی دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب قسەی دەکرد و بڕوای ئەوە بوو کە یوتیوب بەشێوەیێکی دەسکرد بینەری کەناڵەکەی کەم دەکاتەوە و ئەمە بوو بە هۆی ئەوە بڕیار بدات کە بڕواتە ئۆفیسی سەرەکی یوتیوب لە کاڵیفۆڕنیا. بە وتەی میدیاکان نەسیم سیلاحی پێ بووە و دوای تەقەکردن لە دوو کەس خۆی کوشتووە. ئێمە ئەوکارەی نەسیم بە هەوڵێکی هەڵە دەزانین، بەڵام چالاکیەکانی لە بواری ڤیگن و کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەرز دەنرخێنین و لە بیر ناکەین و ئەم پۆستە وەکوو یادێک بۆ ئەو دادەنێن. ئینستاگرام و یوتیوب دوای ئەو ڕوداوە کەناڵەکەیان سڕیەوە، بەڵام ئارشیوی لە کەناڵی تلیگرامی ماوەتەوە و کەسێک دەیەوێت دەتوانێت نامە بنێرێت کە بۆی بنێرین. .. 🌹
. گرنگ نییە قوربانییەکە کێیە، کۆیلایەتی ھەر کۆیلایەتییە ' , . ..
. کاتێک دەبینن مۆز وای لێهاتووە فڕێی مەدەن، ئەم مۆزانە پێستەکەیان دەکەنەوە، دەبینن کە خراپ نەبووە و دەتوانن وەکوو اسموسی لە گەڵ میوەی دیکە یان لەگەڵ شیری سۆیا درووسی بکەن. با ئێمە نەبین بەشێک لەو کەسانەی کە یەک لە سەر سێی خواردنەکانیان لە جیهاندا فڕێ دەدەنە ناو زۆبل. ? , ! , ’ , , , , , ! ! -
. تەنها بوون بە ڤیجتریەن بەس نیە و دەبێت ببن بە ڤیگن، ئەوەی لە کێڵگەکانی هێلکە و شیر دەگوزەرێت بەئازار و ئەشکەنجەی جوجکە و لێکردنەوەی بیچووی مانگاکان بەرهەم دێت. . !
. کە دەڕۆن بۆ ڕیستورانت سێڵفی دەگرن لەگەڵ خواردنەکەتان، لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەم دیمەنانە وێنە دەگرن. خواردنی گۆشت پێویست نیە. ببە بە ڤیگن بۆ ئاژەڵەکان. . . ’ , - “” . . . .
تا کۆتایی بیبینن. ئەمە ئاژەڵی سەر شەقامە و کەسانێک ڕزگاریان کردووە. , — ! 😭💛 (📹:
- .💔 تۆ دەتوانی کۆتایی بێنی بەم ئازار کێشانە. . 🌱
کشتوکاڵی ئاژەڵ ڕووخێنەرترین پیشەسازییە کە لە ئێستادا ھەیە. کشتوکاڵی ئاژەڵی کاریگەرییەکی یەکجار مەزنی لەسەر کەش و ھەوا ھەیە: ٥١٪‏ـی پیسبوونی ھەوا دەگەڕێتەوە بۆ پیشەسازی گۆشت (و ھەموو ئەو بەرھەمانەشی کە لە گۆشتەوە وەرگیراون)، لەکاتێکدا تەنیا ١٣٪‏ـی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆتۆمۆبیل و ئامرازەکانی تری گواستنەوە. واتە ئەگەر ھەموو گواستنەوەکان ڕابگرین ھێشتا قەرەبووی ئەو زیانە ناکەینەوە کە کشتوکاڵی ئاژەڵی دەینێتەوە. جگە لەمە، زۆرینەی ئەو پیسایی و پاشماوانەی کە لە ئاژەڵە کوشتکاڵییەکانی وشەکانییەکان دەمێنێتەوە دەکرێتەوە ناو ئاوەکان (گۆم و ڕووبار و دەریا و ئۆقیانووسەکان)، کە دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی ئاژەڵە ھەستیارەکانی ئەو ناوچەیە و ھەروەھا تێکدانی ڕێژەی تفتی و ترشی ناو ئاوەکە، کە دووبارە مەترسی دەخاتە سەر تەندروستی ئەو ئاژەڵانەی لەو ئاوەدا دەژین. ئەو پیساییانەی کە لەلایەن ٢٬٥٠٠ مانگای پیشەسازی سپیاتی دەکرێت (ئەو مانگایانەی بۆ بەرھەمی شیرەکانیان بەخێودەکرێن)، یەکسانە بە ڕێژەی ئەو پیساییانەی کە لەلایەن ٤١١٬٠٠٠ مرۆڤەوە دەکرێت! بیھێنە پێش چاوی خۆت ئەمە ھەموو بکرێتەوە ناو ئەو ئاوە پاکەی بۆ خواردنەوە شیاوە و زۆرێک لە ئاژەڵی ئاویی تێدا دەژی؛ ئەمە کاریگەرییەکی نەرێنی زۆری دەبێت. ھەرچۆنێک بێت، لەپاڵ ئەوانە، بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵانەی کە بۆ کشتوکاڵ ڕاگیراون پێویستی بە بەکارھێنانی بڕێکی زۆر لە دەرەماتە سروشتییەکانی وەک ئاو و ڕووەک ھەیە، بۆ بەرھەمھێنانی ١ پاوند لە گۆشت (٠٬٤٥٣٥٩٢ کیلۆگرام دەکات) پێویستە ٦٦٠ گاڵۆن لە ئاو بەکارببرێت. ئەگەر بۆ ماوەی ٢ مانگ بەبێ وەستان ئاو بەربدەیتەوە ئینجا ٦٦٠ گاڵۆن دەکات! ئەمەش واتای ئەوە دەدات کە بڕێکی زۆر لە ئاو سەرف دەکرێت لەکاتی بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵانەدا. کە ئەشڵێم زۆر، زیادەڕۆیی ناکەم، ١/٣ـی ئاوی سازگار و شیاو بۆ خواردنەوە لەلایەن پیشەسازی وەک گۆشت و سپیاتی بەکاردەبرێت و خەسار دەبێت، لەکاتێکدا لە ھەندێک وڵاتانی ئەفریقیا ئاوی پاکیش نییە بۆ خواردنەوە. سەیری کۆمێنت بکە ☟☟☟☟
بێ گومان کەسێک کە ئاژەڵی ماڵی هەبێت، دەزانێت ئاژەڵەکان چۆن دەتوانن خۆشەویستی بێننە ناو ژیانیانەوە و ژیانیان بگۆڕێت و کەسێک ئاژەڵی ماڵی نەبوبێت لەو دەرفەتە بێ نەسیب بووە. بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئاژەڵی ماڵی نەکڕن و لە ڕێکخراوەکان لە خۆ بگرن. بۆچی؟ بازرگانی کردن بە ئاژەڵەکان و کڕین و فڕۆشتنیان ئەوان وەکو کالا دێنێتە بەرچاو و ئەگەر ئێوە بە پێی جوانی و جۆر و ڕەگەزی ئاژەڵەکان هەڵیانبژێرن، بە دڵنییائیەوە ناتوانن هەست بەو خۆشەویستیە بکەن و ئەو خۆشەویستیە لەلوانەوە وەربگرن. ئەو ئاژەڵانەی لە لایان ڕێکخراوەکانەوە ڕزگار دەکرێن، زۆر جوانیشن و تەنها بە بردنیان بۆ ڤیتنەری و دەرزی لێدانیان و جارێک شۆشتنیان لە هەمو ئاژەڵی دوکانەکان دەتوانن جوانتر و پاک و خاوێنتربن. ئەوانەی لە کوردستانن دەتوانن لە لای ئەم ڕێکخراوانە ئاژەڵ بە سەرپرستی بگرن. ڕێکخراوی چاودێرانی ئاژەڵانی کوردستان کۆمەڵەی خۆبەخشی ساڤۆ تۆڕی ڕزگارکردنی پشیلەکانی کوردستان. . . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # # ‌ ‌
زۆر کەس کە توشی نەخۆشی دەبن پێیان دەڵێن، دەبێت تا کۆتایی ژیانیان دەرمان بخۆن، لە کاتێکدا بە گۆڕینی ڕجیمی خۆراکیان بە ڤیگن زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەرمان دەکرێن و ئەم ڕاستیە و بۆچی پزیشکەکان دەیشارنەوە دەتوانن لە داکیومێنتاری (کەمە تەندروستی؟) ببینن لە کەناڵی تلیگرامەکان دەتوانن دانلۆدی بکەن. لینک لە بیو دانراوە. . . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # ‌ ‌
. جیاوازیان چیە؟ جگە لە جیاوازی کەلتورەکان. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # # #‌
. " " داکیومێنتاری (کامە تەندروستی؟)یەکێک لە بەهێزترین داکیومێنتەکانە کە دەبێت هەمو ڤیگنەکان و غەیری ڤیگنەکان بیبینن، لەم داکیومێنتە پەیوەندی نێوان پیشەسازیەکانی گۆشت و شیرەمەنی، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تەندروستی و شێرپەنجە و شەکرە و سەرۆکایەتی کشتوکاڵی ئەمریکا بڵاو دەبێتەوە کە چۆن پێکەوە تێکەڵن و بایەخ بە تەندروستی و ژیانی مرۆڤ نادەن. لە کەناڵی تلێگراممان بە زمانی فارسی و ئێنگلیزی و ژێرنوسی عەرەبی دانراوە. هیوادارین لە داهاتودا بتوانین بە ژێرنوسی کوردی یان وەڕگێڕانی کوردی ئامادەی بکەین. لینکی تلیگرامەکەمان لە بیو دانراوە. ./
. ئەمە وڵاتی چینە شۆربای قرژاڵ دروست دەکەن قرژاڵەکە هەوڵ ئەدا خۆی ڕزگار بکات، دەستێکی سوتاوە و خۆی لێی دەکاتەوە. ئەمە لە لایان کسێکەوە گیراوە و دوای ئەوە قرژاڵەکەی ڕزگار کردوە و گرتویەتە خۆی وەکو ئاژەڵی ماڵی. هەمو بوونەوەرێک بە هۆکاری خۆی هاتووە نەک بۆ ئێمە و هەموویان ژیانیان پێ خۆشە و نایانەوێ بمرن و هەست بە ئازار و ئەشکەنجە دەکەن و ڕێز گرتن لەوان دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان. #ڤیگن
کاتێ دەیانبەن بۆ کوشتارگا کاتی مردنیان دەزانن و هەوڵ ئەدەن خۆیان ڕزگار بکەن. گۆشت هێندە ناهێنێ. بوون بە ڤیگن، ڕێز گرتن لە پێوەرە ڕەوشتیەکانە من دەزانم ئەوان ئازار دەبینن و نامەوێ ببن بە قوربانی تام و چێژی خواردنم. . ? # [ - ] - #ڤیگن #وگن #وگان
هیچ دایکێک شایەنی ئەوە نیە. کێڵگەکانی شیرەمەنی بێچوەکان لە دایکیان دەکەنەوە لە یەکەم یان دووەم ڕۆژی لە دایک بونیان، کە ئێمە بتوانین شیرەکەیان بدزین بۆ خۆمان. تکایە جێگرەوەی ڤیگن هەڵبژێرە، کە شیر و پەنیری سۆیا و شیرە باویە. . . - . -, . - , . . #ڤیگن #وگن
. , . . لە سەری نوسراوە شۆک و جێگای سەرسوڕمانە بۆ زۆرێک، بەڵام ئەوە بەلای ئێمەوە جێگای ڕێزی هەیە. ئاژەڵەکان خەڵکانێکی تری سەر گۆی زەوین کە دەبێت مرۆڤ بە هۆی بەهێزتر بونی لە مەخلۆقاتی تری سەر زەوی ئەگەر ناتوانێت ئاگای لێیان بێت، لای کەم بۆ تێرکردنی حەزەکانی خۆی ئازار و ئەشکەنجەیان نەدات. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
. ڤیگن دژی کەسانێک کە گۆشت دەخۆن نیە. گۆشت و بەرهەمی ئاژەڵی لە ئێستادا نە بۆ تەندروستی و نە بۆ تێربوون پێویست نیە و زیانێکی زۆر لە ژینگە (زەوی کشتوکاڵ و ئاو) دەدات، بەڵام پیشەسازی گۆشت و شیرەمەنی و هەروەها پیشەسازی دەرمان و کاربەدەستانی تەندروستی وڵاتەکان بێ دەنگن لە سەر ئەم بابەتانە. بۆچی؟ . . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
. . بەشێکی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای زەوی دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و بەرهەمی ئاژەڵی لە کێڵگەکان. تەنها بە بون بە ڤیگن. دەتوانی بە بەشی خۆت بەشدار بی لە هەنگاوێک بۆ بەرگیری کردن خراپتر بوونی ئەم دۆخە و بەرپرسیارەتی خۆت نیشان بدەی.
. . مانا و ئامانجەکانی ڤیگنیزم لە خولەک. بە شێک لە بەرنامەی کورسی سور . بۆ بینین و دانڵۆد کردنی تەوای بەرنامەکە بەشداری کەناڵی تلێگراممان بکەن. لینکی تلێگرام لە بیۆ دانراوە #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # # #‌
? ژینگە پارێزی لە قاپی خواردنەکەمانەوە دەسپێبکەین. خواردنی گۆشت و بەرهەمی ئاژەڵی ئاوێکی زۆر خەسار دەکات، لە کاتێکدا جیهان توشی کێشەی کەم ئاویە و یەک ملیار کەس لە جیهاندا ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانەیان نیە. بۆ نمونە نزیکەی شازدەهەزار لێر ئاو سەرفی دانەوێڵە دەبێت کە دواتر بدرێت بە ئاژەڵ تا یەک کیلۆگرام گۆشت بەرهەم بێت. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # #
. کوشتارگایێکی بەراز لە وڵاتی کامبوجیا . [: ] #.
. ئەمانە بۆ ئێمە هاتوون، بەڵام خۆیان نازانن کە بۆ ئێمە هاتوون و ئێمە دەبێت بەوشێوە تێیان بگەیێنین؟!!! چۆن مرۆڤ بۆ نەمردن هەوڵ ئەدات، ئەوانیش هەوڵ ئەدەن. لە ئەوڕۆدا هیچ بەهانەیێک بۆ خواردنی گۆشت نیە و درێژەدان بەمە، جگە لە پێشێلکردنی پێوەرە ڕەوشتیەکان، هیچی دیکە نیە. لەوانەیە زەحمەت بێت دایک و باوکمان بگەن بەو قەناعەتە کە واز لە گۆشت بێنن،بەڵام بۆ تەندروستیێکی باشتر لەو تەمەنانەدا، چارەیێکی دیکەیان نیە. ئێمە هانی ئێوە ئەدەین کە داهاتوی کۆمەڵگان و دەتوانن بە خۆتان و منداڵەکانتانەوە دونیایێکی  باشتر دروست بکەن. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
. ساڵانێکە بە هەڵە پێمان دەڵێن خواردنەوەی شیری مانگا بۆ ئیسقان و تەندرووستی پێویستە ، لە کاتێکدا لە نوێترین تۆژینەوەکان ڕاستیەکانی خواردنەوەی شیر، دەرکەوتوە وا نیە. -بەتەواوی شیرەمەنیەکان وەکو شیر و ماست و پەنیر ،ڕێژەیێکی زۆری چەوری و کڵسترۆڵی تێدایە کە هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکانی دڵ و و شەکرە شێرپەنجەکانە - بوونی هۆرمۆن لە شیر کە لە کێڵگەکان بۆ زۆرتربوونی ڕێژەی شیر لە مانگا دەدرێت هۆکاری شێرپەنجەی سینگ و پرۆستات و کەم بونەوەی ئێسپرم لە ئافرەتان و پیاوانە - زەرەرمەندیەکانی دیکەی شیر پیری پێش وەخت چرچ و لۆچ بوونی پێست قەڵەوی بەرزبوونەوەی زەختی خوێن لەناکاو مردنی منداڵی ساوا واژینۆز باکتریال پارکینسۆن  نەخۆشی . . کۆنجی هەفت جار و دانەوێڵەی چیا پێنج جار زۆرتر لە شیری مانگای گۆندەکان، کالسیۆمی تێدایە
شیری مانگا بۆ بێچووەکەیە، نەک بۆ مرۆڤ یەک مانگا لە ساڵێکدا لیتر شیر دەدات. کە دوای لێکردنەوەی بێچووەکەی لە ڕۆژی یەکەم، شیرەکەی دەنێرن بۆ ئێمە. بۆچی شیر تەندروست نیە؟ پۆستی داهاتومان ببینن. ’ , ! , - - , 😩 . , ! ’ : ://./
بۆ بینین و داونڵۆد کردنی تەواوی بەرنامەی کورسی سور دەربارەی ڤیگن بە ئامادەبونی ئێمە، سەردانی کەناڵی تلێگرامەکەمان بکەن. لینکی کەناڵ لە بیۆ دانراوە یان بە ئایدی لە تلێگرام . . ./ , . #ڤیگن # #وگن #وگان #گیاهخواری
چەن کاتژێر دوای ئەوەی کە بێچووەکەی دوای نۆ مانگ لە دایک بوە، لێی دەکەنەوە، هاواری مانگاکە بۆ بێچووەکەی تا چەن ڕۆژ دەبیسرێت و ئەمە دوبارە دەبێتەوە هەمو ساڵێک. کە شیرەکەی بنێرن بۆ مرۆڤ خواردنی شیر پێویست نیە و کالسیۆم ئەفسانەیێکە لە لایان پیشەسازیەکانەوە. کالسیۆم بە فراوانی لە ڕووەکەکاندا هەیە. دەکرێت خواردنی بەیانیان بخۆن بە بێ ماست و پەنیر و شیر. ئەوڕۆ کە ڕۆژی جیهانی دایکە، بە وازهێنان لەو بەرهەمانە، ڕێز لە هەستی دایکانەی ئەو گیانەوەرانە بگرین. , 😞 , 😩 , . , . #, . - #ڤیگن
. ’ , , , , , , ... . هەمو ئاژەڵێک هەستی هەیە، ئەگەر ئێوە هەستیارن بەرامبەر ئاژەڵانێک وەکو سەگ و پشیلە، دەبێت بزانن مانگا،مریشک،مەڕ ماسی و ... ئەوانیش وەکو سەگ و پشیلە هەستیان هەیە. #ڤیگن #وگن #گیاهخواری -
. ئەمەیان بەجێ ماوە لەوەیکە بخرێتە ناو مەکینەی هاڕین. . . 💔 ➡️ . 🎥: #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
کشتوکاڵی ئاژەڵی ڕوخێنەرترین پیشەسازیە بۆ ژینگە بەشی دووەم . ئەو ژمارانە لەسەرەوە بۆ وڵاتی ئەمریکایە ساڵانە سەدوپەنجا ملیار لە هەموجۆرە ئاژەڵی زەمینی و دەریایی و پەلەوەر بۆ هەموجۆرە مەبەستێکی خواردن و ڕاوکردن و تاقیکردنەوە و ... دەکوژرێت. . . . . . . . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
کشتوکاڵی ئاژەڵی ڕوخێنەرترین پیشەسازیە بۆ ژینگە بەشی یەکەم . . . . . . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
# مریشک لە و مریشکی پیشەسازی ئەمرۆ. . بۆ هەمومان ڕوونە بە شێوازێکی ناسرووشتی و ناتەندرووست بەخێو دەکرێن کە لە ماوەیێکی کەم، کێشیان ئەوەندە بەرز بوتەوە. بەڵام تامی خۆشە؟؟!!! دووبارە بیر بکەوە، ئێوە تەنها گیرفانی خاوەن کێڵگەکان و دەرمانسازیەکان پڕ دەکەن. جێگرەوەی گۆشتەکان بە سەدان جۆرە ڕووەک بە سەدان جۆرە تام و چێژ لەبەر دەستە، کە تائێستا لە بەر تامی گۆشت تاقیت نەکردوتەوە یان پێت خۆش نەبوە. هیچ شتێک جێگری تەندروستی نیە. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
, . , ' (). ( ) ( ) , . لەمڕۆوە، ئەمە دەبێتە لۆگۆی ئێمە. ئێمە ڕێکخراوێک دادەمەزرێنین کە ھانی شێوازی ژیانی ڤیگن دەدات، و لەجیاتی ھەموو کۆمەڵگەی ڤیگنەکانی کوردستان دەدوێین. ئەم لۆگۆیە لە فیلێک (سەرەوە) لەگەڵ گەڵایەک (خوارەوە) پێکھاتووە، کە نیشانەی ئاژەڵان و سروشت دەدات، کە دووانن لەوانەی ئێمە پارێزگاریان لێ دەکەین و بە ئەرکی ھەمووانیشی دەزانین بە ھەمان شێوە بکەن. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی مریشک بۆ هێلکە کردن ئەو جوجکانە کە نێرن لە بەر ئەوەی ناتوانن هێلکە بەرهەم بێنن و پەروەردەکردنی تێچونی زۆرە, دەخرێننە ناو مەکینەی وردکردن. لە ئەمریکا، ساڵانە ملیۆن جوجکە و دەکوژرێن و لە هەموجیهاندا یەک پرۆسەیە. تۆ بە کڕینی هێلکە ، پارە بە ئەم پرۆسێسە ئەدەی. بەکارنەهێنانی بەرهەمی ئاژەڵی جگە لە تەندروستی و سۆزێک بۆ ئاژەڵان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە، وەکو مرۆڤێکی ڕاستەقینە لە پێناو حەزەکانمان بەشدار نەبین لە کوشتنی ناپێویستی گیانەوەرێک، لە کاتێکدا سروشت و تەکنولوژیای پێشکەوتوی مرۆڤ لە ئێستادا، هەموشتی بە فراوانی لە بەر دەستمان داناوە. , ’ . “-” “-” ’ , . #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
👈👈👈 ئەلبۆمی وێنە ئایا دەزانی ئەمانە لە چی دروس دەبن؟ ئەمانە کە بە شیرینی جێل یان جێلاتین ناو دەبرێت ، لەپێست و ئێسکی کوڵاو و کرکراگە و پاشماوەی ئاژەڵ دروس دەکرێت . پێش خواردن بیر بکەینەوە ئێمە زانیاری دەدەین ئێوە هەڵدەبژێرن.
‌ کاتێک بیر بە تامی گۆشت دەکەنەوە ئەوانیش بێننە بەرچاوتان. مرۆڤ بە بێ گۆشت جگە لەوە تەندروستتر دەبێت، لە باری جەستە و دەرونیشەوە هەست بە ئاسودەیی دەکات. تاقی بکەوە. ڤیگن شێوازێکی ژیانە. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # #
ئێوە سمۆرەتان هەیە؟ یان کەسێک دەناسن سمۆرەی هەبێت؟ سمۆرە ئاژەڵێکی زیرەک و جوانە کە چەن جۆری هەیە. سروشتی سمۆرە دارستان و درەختە و خۆراکی بادەم و گویز و بندۆق و مێوەکانە. سمۆرە لە ژینگەی خۆی بە پێی ڕەگەزی جیاواز، زۆرتر لە سال دەژیت. هەمو جار خواردنی زیادەی لە ژێر خاکدا بۆ زستان دەشارێتەوە لە سروشتدا خۆی دەبێتە خۆراکی مار و هەندێ جار هەڵۆ و واشە. لە ئەمریکا سمۆرە ڕاگرتن لە بەر ئەوەی لە جۆری ئاژەڵی کێوی ئەژمار دەکرێت نایاساییە، بەڵام لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەکو ئاژەڵی ماڵی دەیفرۆشن. سمۆرە زو دەتوانێت لەگەڵ مرۆڤ تێکەڵ بێت، بەڵام ئەوەی ڕاستیە وەکو سەگ یان پشیلە نیە کە ماڵی بکرێت. لە بەر ئەوەی ژینگەی سمۆرە دار و درەختە و تەنانەت ئەگەر لە ژینگەی خۆیشی لە دایک نەبوبێت، دەرونیەن حەزی بە ڕۆیشتن سەر دار و درەختە و ئەگەر لە ناو قەفەس یان لە نێو ماڵ بێت زۆر جار وا دەزانێت ژێر پێی خاکە و دەیەوێت خواردنەکەی بشارێتەوە. بۆیە ڕاگرتنی و بەند کردنی لە ماڵ بۆ چرکە ساتێکی خۆشی خۆمان کاتێک دەیبینین چەن شیرین خواردن دەخوات یان جموجوڵەکانی تری ، ئەستەمە لە مافی ئەو بەستە زمانەدا. ئەوانەی کە هەیان بوە دەزانن چەندە ئازار دەبینێت لە ماڵەوە و دایمە هەوڵی ئەوە ئەدات بڕواتە دەرەوە. جگە لەوە هەموجار هەر شتێک لە بەر دەستیدا بێت گەزەی لێدەدات و دەیخوات وەکو پەردە و مێز و مۆبلیات و شوێنی پیسی کردنی فێر نابێت . تکایە سمۆرە مەسێنن و کەسێک دەناسن کە سمۆرەی هەیە، لەگەڵی قسە بکەن کە لە دارستانێکی دور لە شار ئازادی بکات. ئەوەش کە بڵێن ماڵی بووە و ناتوانێت بژیت لە دەرەوە، وانیە. سمۆرە لە بەر ئەوە خۆراکی ڕووەکە توشی کێشە نابێت و ئەگەر تەنها دو ڕۆژ لە سروشتی خۆیدا بژیت و ببێتە خۆراکی ئاژەڵی دیکە، لەوە باشترە بەند کرابێت و تەمەنێکی کۆرتی یەک ساڵی هەبێت لە ماڵەوە. ئەم سمۆرە لەم ڕەسمەدا لەلایان کەسێکەوە کڕدرا بو ئێمە توانیمان ڕزگاری بکەن و لە دارستانێکی نزیک دوکان ئازادمان کرد
وەختی خۆی کە چالاکوانان ھەوڵی لەناوبردنی کۆیلایەتی و ڕەگەزپەرستیان دەدا، زۆرێک لە خەڵکی پێیان پێ دەکەنین؛ ھەر وەک ئێستا چۆن زۆرێک لە خەڵکی گاڵتە بە ڤیگنەکان دەکەن کە دەیانەوێت کۆتایی بە سپیشیزیزم و ژێردەستەیی بێنن. ھەموو ئاژەڵەکان ھێندەی مرۆڤ مافی ژیانیان ھەیە و ڕۆژێکیش دێت بە ھەمان شێوە ئاوەڕ لە ئیستیغلالکردن و بەکارھێنانی ئاژەڵان دەدەینەوە کە ئێستا ئاوەڕ لە ڕەگەزپەرستی و کۆیلایەتی دەدەینەوە.
: . ئەو کەسانەی کە هەست بە ئاژەڵدۆستی دەکەن و هەموو ڕێکخراوێک کە بۆ مافی ئاژەڵان تێدەکۆشێت پێویستە ھانی ڤیگنیزم و شێوازێکی ژیانی دوور لە بەرھەمی ئاژەڵی بدات، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە: . ھەموو ئاژەڵان یەکسانن. ھیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان مەڕێک، سەگێک، مانگایەک، پشیلەیەک لەگەڵ ماسییەک. ئەم ئاژەڵانە ھەموو دەژین و بە ھەست و سۆزن و ھەست بە ئازار دەکەن و حەز دەکەن لە ژیان بمێننەوە ھەر وەک مرۆڤ. . جیاکاری لە بەینی ئاژەڵاندا پێی دەوترێت سپیشیزیزم. سپیشیزیزم پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی جۆرە ئاژەڵەکانی سەر زەوی و دانانی ماف و بەھای زیاتر بۆ جۆرێک لە چاو جۆرەکانی تردا. بۆچی کوشتنی مانگایەک بۆ خواردن لەلات ئاساییە بەڵام کوشتنی ئاژەڵێک کە دەکەوێتە قاڵبی ڕاگرتنەکەتەوە (وەک سەگێک بە نموونە) ئاسایی نییە؟ خۆ لە چین سەگ دەخورێت، کەوابێت گەر خۆت جەستەی مردووی مانگایەک دەخۆیت، نابێت بەوان بڵێیت مەیکەن، چوونکە ئەوانیش ھەمان تاوانی تۆیان ئەنجام داوە بەڵام تەنیا قوربانییەکە جیاوازە. . لە ڕووی ئاکاری و ئەخلاقییەوە، کوشتنی مانگایەک (یان مریشکێک، یان مەڕێک، یان ماسییەک... ھتد) یەکسانە بە کوشتنی سەگێک یان پشیلەیەک، جا ئەم کوشتنە بۆ ھەر مەبەستێک بێت. . ئەگەر ڕێکخراوەکە ھەموو ئاژەڵان بە یەکسانی نەبینێت و بە بێ جیاوازیی یارمەتی ھەموویان نەدات، بە پێچەوانەی فەلسەفەی مافی ئاژەڵان و ڤیگنیزمییەوە کردووە (کە ڤیگنیزم گرنگترین سیستنی پاراستنی مافی ئاژەڵانە) کە دەڵێت نابێت ئاژەڵەکان ئیستغلال بکرێن و بەکاربھێندرێن. . ئەگەر شوێنکەوتووی ڕێکخراوەکە ببێتە ڤیگن، چانسێکی گەورە ھەیە یارمەتییەکی زیاتری ئاژەڵان بدات و ئەگەریش زۆر کەم دەکاتەوە لە ئازاردانی ئاژەڵان لەلایەن ئەو کەسەوە. . کشتوکاڵی ئاژەڵیی گەورەترین کرداری توندوتیژی سیستماتیکییە لە مێژووی جیھاندا. ئەمە ڕاستییە و توانا نییە لە بەرپەرچدانەوەی. #ڤیگن #ئاژەڵدۆستی
? . لە وڵاتی چین خواردنی سەگ, بەشێکە لە کەلتوری هەزاران ساڵەیان. بە بۆچوونی ئێوە جیاوازی نێوان خواردنی سەگ یان مەڕ چیە؟ جگە لە جیاوازی کەلتورەکان. #ڤیگن #ڕووەکخۆری
کیم کارداشیان کە هەمو جار بۆ لەبەرکردنی پوشاکی دروس کراو لە فەروو، لە بەر هێرشی چالاکوانانی مافی ئاژەڵان بو، لە دەرکەوتنێکدا لە ئیسناپ چات نوسیویە کە فەرووی ساختەی بەکار هێناوە و ئەمە بە مانای سەرکەوتنێکە بۆ ئاژەڵدۆستان. دونیا بەرەو کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی بەرهەمی ئاژەڵی دەڕوات، هەول بدە تۆش ببیت بە بەشێک لەم گۆڕانکاریە. ? 🙌 ! #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
بەشێک لە بەرنامەی کورسی سور بە بەشداری ئێمە وەکو کوردستان ڤیگەنز. هەر کەسێک کە دەبێت بەڤیگن،بە بەشی خۆی دەبێ، ببێت بە چالاکوانێکی ئەم بوارە و ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لە خێزان و هاوڕێکانیەوە دەسپێبکات,بۆ تەندروستیان و ببێتە دەنگی ئاژەڵان. ئێمە لە سەرەتای دەسپێکردنی چالاکی لەم بوارەوە کە کمتر لە مانگە توانیومانە سمینار بکەین و لە گەڵ میدیا چاوپێکەوتن بکەین و خۆشحاڵین بەمە و بەردەوام دەبین بۆ چالاکی زیاتریش. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
, , — ' ! 👏😻 (📹: بەخێو کردنی ئاژەڵی ماڵی هەستی خۆشەویستی و دڵێکی گەورەی دەوێت. ئەم ژن و پیاوە یارمەتی ئەو پشیلانە ئەدەن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. ئەوجۆرە کە پیاوەکە باس دەکات لە سەرەتا پێی خۆش نەبووە کە هاوڕێ کچەکەی پشیلەی هەبوە، ئەویش پشیلەی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام دواتر ....، تاکۆتایی سەیری بکە.. #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # #
, * کەسێک کە دەیەوێت ئاژەڵی ماڵی هەبێت، یەکەم شت پێویستی بەوەیە هەست بە خۆشەویستی بەرامبەر هەمو ئاژەڵێک بکات. ئاژەڵ وەکو منداڵێکە کە قەد گەورە نابێت و پێویستی بە چاودێری ۲٤ کاتژێری هەیە. ئەوانەی ئاژەڵی ماڵی لە دوکان و بە پێی جوانی و جۆر و ڕەگەز دەکڕن، لە بەخێو کردنی ئاژەڵەکە توشی گرفت دەبن و دوای ماوەیێک لێ بێزار دەبن، لە بەر ئەوەی کاتێک پارە بە شتێک ئەدەیت، ئەوە وەکو کالایێک دێتە بەرچاوت کە هەرکات بێزار بوی یا دەیفرۆشیت یا بەرەڵای دەکەی یا ناتوانی ئەوجۆرە کە پێویستە ئاگات لێی بێت و لەوانەیە وونیکەی یا لەبەر نەخۆشییێک تیابچێت. لەوانەیە ئێوەش دیبێتان پەت یان زنجیرێکی سفت دەبەستن بە ملیانەوە دەیکێشن بە دوای خۆیانا و بۆ ئەوەی لە شوێنێک بپڕنەوە بە زنجیرەکەوە ڕایدەکێشن،هەست ناکەن ئەو ئاژەڵە لەوانەیە ئازار بگات بە ملی. تەنانەت بەستنی قایش و زنجیر و چۆنیەتی ڕێگابردنی ئاژەڵی ماڵی،شێوازی خۆی هەیە، کە بەداخەوە زۆرێک لەوانە بەپێی جوانی و ڕەگەز ئاژەڵ هەڵدەبژێرن،بایەخی پێ نادان بۆیە هەمو ڕێکخراوە جیهانیەکانی ئاژەڵدوست، هەموجار پێشنیار دەکەن، ئاژەڵی ماڵی نەکڕن و لە ڕێکخراوەکان و ئەو سەگانە کە ڕزگار کراون بگرنەخۆ. ئەو سەگانە پیس نین و سەرانسەر خۆشەویستی دەبەخشن بە ئێوە. * ئەگەر ئێوەش ئەمەتان نەزانیوە و ئێستا ئاژەڵێکتان هەیە کە پێشتر کڕیوتانە، پێویستە بزانن وەکو ئەندامێکی خێزانەکەتان سەیری بکەن و ئاگاتان لێ بێت و دواتر نەتانتوانی بەخێوی بکەن،نەیفرۆشن و بەڕەڵای مەکەن, بیبەخشن بە کەسێکی دڵسۆز. * #ڤیگن #ڕووەکخۆری #وگن #وگان #گیاهخواری # # # # #🐾